دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، فه‌رمانێكی نوێ سه‌باره‌ت به كۆچبه‌ران ده‌رده‌كات و عێراق له لیستی ئه‌و حه‌وت وڵاته ده‌رده‌هێنێت كه ڤیزای ئه‌مریكایان پێ‌نادرێت.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: چوار به‌رپرسی ئه‌مریكی كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشییه‌تد پرێسیان ڕاگه‌یاندوه، فه‌رمانه نوێكه‌ی تره‌مپ دوای فشاری وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دێت، كه داوایان كردوه به‌هۆی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌شه‌ڕی دژ به داعشدا ڕه‌چاوی عێراق بكرێت و له لیسته‌كه ده‌ربهێنرێت.
دۆناڵد تره‌مپ له 27ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا بڕیاریدا ڤیزای ئه‌مریكا به هاوڵاتیانی حه‌وت وڵات نه‌درێت كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كانیان مسوڵمانن.
به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كانی كۆشكی سپی، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ تره‌مپ واژۆ له‌سه‌ر بڕیاره نوێیه‌كه بكات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیاره‌كه‌ی پێشووی تره‌مپ له لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته‌وه راگیراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌یه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو به‌مزوانه بڕیارێكی نوێ واژۆ ده‌كات و نیگه‌رانیه‌كانی دادوه‌رانی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌باره‌ی كۆچه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرێت.
٢ ئازار ٢٠١٧ - ١٠:٥٦
News ID: 815121
فه‌رمانه نوێكه‌ی تره‌مپ دوای فشاری وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دێت، كه داوایان كردوه به‌هۆی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌شه‌ڕی دژ به داعشدا ڕه‌چاوی عێراق بكرێت و له لیسته‌كه ده‌ربهێنرێت.